ژوماری شەهیدانی فەلەستینی لە غەززە بۆ زیاتر له سی و هەشت هەزار کەس پەرەی سەندووە
بەشەهید بوونی سی و حەوت فەلەستینی دیکە لە پەلامارەکانی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودی ڕژێمی زایۆنیستی دا ژوماری شەهیدانی فەلەستینی لە شەڕی ڕەگەزکوژری غەززە بۆ سی و هەشت هەزار و نۆسەد و نوزدە کەس پەرەی سەندووە.
ەزارەتی تەندوروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند سوپای داگیرکەری زایۆنیستی لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا چوار کومەڵکوژی دیکەی بەدژی خەڵکی سیڤیل لەم کەرتە ئەنجام داوە و لەبەر ئەم پەلامارانە سی و حەوت فەلەستینی تر شەهیدبوونە و پەنجاو چوار کەسیش بریندار بوونە.
ژوماری شەهیدانی شەڕ بەدژی غەززە لە حەوتەمی ئوکتوبەرەوە تائێستا گەیشتووەتە سی و هەشت هەزارو نوسەد و نۆزدە کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە هەشتا و نۆ هەزار و شەشسەد و بیست و دوو کەس .
هێشتا زۆرتر لە دە هەزار کەسیش لە ژێر داروپەردووەکان دا ماونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە لەحاڵێکدا کە کاردانەوەکان بەرامبەر پەلاماری کارەساتباری یەمەن بۆسەر تەل ئەبیب ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی درێژەی هەیە.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحرنوت وردەکارییەکان لەبارەی پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یافا بوسەر تەل ئەبیب کە بووەتە هۆی کوژرانی زایۆنیستێک و بریندار بوونی دە کەسی تر، ئاشکرا کرد.
ئەم ڕۆژنامەیە نووسی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە یەمەنەوە فڕیوە و نیزیکەی دوو هەزار کیلومەتری تێپەڕاندووە و کاتی فڕین بە گۆڕینی ڕێگاکەی کاری ناسینەوە و پێ وشوێن گرتنی بۆ سیستمی ناسینەوەی سوپای ئیسرائیل دژوارکردووە.
هاوکات محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژەدان بە پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە بۆسەر تەل ئەبیب وتی : ئامانجی ئوپراسیۆنی سەربازی ئێمە بە دژی ئیسرائیل وەستانی کوشت وبڕی بەکۆمەڵ لە غەززەیە.
ناوبراو وتیشی : ئێمە ئامادەی بیستی هەرچەشنە سناریۆیەک و وڵامدانەوەی هەرچەشنە پەلامارێکی ڕژێمی زایۆنیستین .