ئانڕوا فەرمانی چۆڵکرانی خان یونس لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەی شەرمەزار کرد
ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) فەرمانەکەی سوپای ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە چوونەدەری خەڵکی مەدەنی لە شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد.
ئانڕوا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئە وفەرمانانەی کە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە دەرکراون، بە مانای ڕنج و ئاوارەیی زیاتر بۆ خەڵکی ماندووی کەرتی غەززەیە.
ئانڕوا لەم بەیاننامەیەدا وتی کە ئەم هەنگاوەی ڕژێمی زایۆنی کاریگەریی دادەنێتە سەر ژیانی نزیکەی چوارسەد کەس لە خان یونس و ئەو ئاوارانەی هەڵاتوون بۆ ئەم شارە ئیتر هیچ جێگایەکی ئەمن و سەلامەتیان نییە پەنای بۆ ببەن.
پێشتر ناوەندی چاودێریی مافی مرۆڤی ئەورووپا - مەدیتەرانە ڕایگەیاندبوو خان یونس ئێستاکە یەکێک لە خوێناویترین قۆناغەکانی جەنایەت و کوشت و کوشتای خەڵکی غەززە لەم سەردەمەدا بە خۆیەوە دەبینێ، تا رادەیەک کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا ، ٧٠ فەلەستینی شەهید کردووە و ٢٠٠ کەسیش کە زۆربەیان ژن و منداڵن بریندار بوونە.
سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی دووشەممە هەڵمەتێکی سەربازیی تازەی لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس دەست پێ کردووە.