ژماری شەهیدانی هەواڵنێر لە غەززە گەیشتە ١٦٣ کەس
نووسینگەی میدیایی حکومەتی فەلەستین پێیداگرت: بە شەهید بوونی "حیدر ابراهیم المصدر" پەیامنێری شەهید، ژماری شەهیدانی پەیامنێر لە دەسپێکی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە گەیشتۆتە ١٦٣ پەیامنێری ژن و پیاو.
درۆنێکی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی خێوەتێکی لە نێو حەوشی نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا لە دەیرولبەلەح لە کەرتی غەزە بۆردومان کرد. سەرچاوە هەواڵییەکان باسی شەهید بوونی دوو هەواڵنێر و بریندار بوونی ژمارێک هەواڵنێری دیکەیان کردووە بە هۆی ئەو جەنایەتەوە.
لیژنەی داکۆکی لە پەیامنێران لە غەززە رایگەیاندووە، ئەم شەڕە خوێناویترین شەڕ بووە بۆ هەواڵنێران لەو کاتەوە ئەم کۆمیتەیە کاری خۆی لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە دەست پێ کردووە.
ناوەندی نێودەوڵەتیی هەواڵنێران مانگی فێڤرییە ڕایگەیاند، ە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا بانترین ئاستی تووند و تیژی دژ بە هەواڵنێران لە شەڕی غەززەدا ڕوویداوە و داوای لە کاربەدەستانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل کرد ؛ کۆتایی بێنێ بە کوشتنی هەواڵنێران و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کوژرانی میدیاکاران بە دەستی هێزەکانی دەست پێ بکات.