ئانروا : بە ترۆریست زانینی ئەم ئاژانسە، کارتێکەری مەترسیداری هەیە لەسەر داهاتووی ئاوارە فەلەستینیەکان
وتەبێژی ئاژانسی فریاکەوتن و کاردوزینەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان " ئانروا" ڕایگەیاند کە کاری کنیسێت" پەرلەمان"ی" ڕژێمی زایۆنی لە بە ترۆریست ڕاگەیاندنی ئەم ڕێکخراوە فریاکەوتنە، کارتێکەری مەترسیداری دەبێت لە سەر سەقام وداهاتووی ئاوارە فەلەستینیەکان بەتایبەت لە ڕۆخی خۆرئاوایی ، بەیتۆلمۆقەدەس و کەرتی غەززە.
"عەدنان ئەبوحەسنە" دوێنێ سێشەممە لەم بارەوە وتی: هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ گرتنه وه ی ڕەوا بوون وشهرعیەت لەئانروا مژارێکی نوێ نیە وپەسەنکراوی کنیسێت"ی" ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ بەترۆریست ڕاگەیاندنی ئانروا، دۆخەکە زۆرمەترسیدارتر لە پیش دەکات.
ئەم بەرپرسەی ئانروا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمەیەکەمین جارە کەڕژێمی زایۆنی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی وەکوو" ڕێکخراوی ترۆریستی " ڕادەگەینێت ، وتی: ئەم پەسەنکراوەیە لە ئەگەریی جێبەجێکران ، شوێنهات وکارتێکەری زۆر مەترسیداری لەسەر سەقام وداهاتووی ملوینان ئاوارەی فەلەستینی بەتایبەت لە ڕۆخی خۆرئاوایی وکەرتی غەززە دادەبێت.
وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا ولوبنان یش تاوانی ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ"بەترۆریست "زانینی ئاژانسی فریاکەوتن وکاری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان" ئانروای شەرمەزارکردو مەبەست لەوکارەی کۆتایی دان بە دەور وڕۆڵی ئەم ئاژانسە زانی.