بەردەوامی جەنایەتی زایۆنیەکان لەدژی فەلەستینیەکان لە ٢٩٢مین ڕۆژ لە ژێنوسایدی ئەم ڕژێمە و ئەمریکا
پەلامارە دژە مرۆڤیەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی کەرتی غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە لە حاڵێکدا چووەتە ناو ٢٩٢مین ڕۆژی خۆی کە سەربازانی ئەم ڕژێمە لە جەنایەتێکی تر سێ گەنجی فەلەستینی تریان بە زەبری گوللە شەهید کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، سەرچاوە فەلەستینیەکان لە ڕۆخی خۆرئاوایی هەواڵیان دا لە شەهید کرانی سێ فەلەستینی بە زەبری گولـلەی سەربازانی داگیرکەری ئیسرائیلی.
شەهید ئەحمەد ئەسلان وشەهید یزن عەبدە دوو گەنجی فەلەستینی لە قەلەندیا وتولکەرم بەزەبری گوللەی سەربازانی زایۆنی شەهید بوون وعەبد سەرحان ئەفسەری گومرکی فەلەستینیش لە شاری توباس کەوتە بەر گوللەی سەربازانی زایۆنی وشەهید بوو.
هەروەها فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی باکووری شاری ڕەفەح هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززەیان بۆمباران کرد. ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە لە دوو نۆرە ئۆردوگای ئەلبریج لە ناوەندی کەرتی غەززەیان دایە بەر پەلامار.
گەڕەکی تەل ئەلهوی هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای شاری غەززە یش بۆمبارقان کرا. لەڕەوتی وەبەر پەلاماردرانی ماڵە ئاوەدانەکان لە ناوچەی ئەلجران هەڵکەوتوو لە جبالیا لە باکووری غەززە چەند فەلەستینی بێ تاوان شەهید بوون وچەند کەسی تریش برینداربوون. فڕٶکە شەرکەرەکانی رژێمی زایۆنی لەچەند کاژێری ڕابردوو لەچەند نۆرەدا ناوچەی ئەلسەتر هەڵکەوتوو لەخان یۆنسیان بۆمبەباران کرد.