شەهید بوونی 366 فەرمانبەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەززە /ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وشداری دایە ئەمریکا
بەپێی ڕاپۆرتی نهێنیی نەتەوەیەکگرتووەکان، پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە هەتا کۆتایی ژووئەن لانیکەم سێسەد و شەست و شەش ئەندام، فەرمانبەر و بنەماڵەی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەززەی شەهید کردووە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نەتەوەیەکگرتووەکانیش وشداری نوێی دا سەبارەت بە هاودەست بوونی ئەمریکا لە تاوانکاریی جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی
ئەم گرووپه ی مافی مرۆڤ هەروەها داوای لە ئەمریکا کرد ناردنی چەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگرێ . ئامارە بڵاو نەکراوەکانی پێشوو نیشان دەدەن ئەو کوشت وبڕە بێ وێنەیە نەتەنیا بۆ فەرمانبەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵکوو بۆ بنەماڵەکانی ئەوانیش بووە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سەد و پەنجا و هەشت کەس لەفەرمانبەرانی سەر بە ئانروا یان ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاوارەکانی فەلەستینی شەهید بوونە .
لە مانگی مای نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتی داوە کە سەد و هەشتا و هەشت فەرمانبەری ئانروا شەهید بوونە بەڵام پێشتر ڕاده ی کوژراوانی بنەماڵەکانی ڕانەگەیاند بوو .لەنێو فەرمانبەران، زۆربەی کوژراوان بەشێوەی هاوچەشن لەنێو فەرامبەرانی ئانروا دا بووە .