ڕەخنەی حەماس لە کۆمەڵگەی جیهانی: با لەجیات شەرمەزارکردنی زایۆنیستەکان هەنگاوی بەکردەوە هەڵبگرن
بزوتنەوەی حەماس پێداگری کرد کە با کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەجیات شەرمەزارکردنی فۆڕمالیتەی زایۆنیستەکان هەنگاوی بەکردەوە هەڵبگرن بۆ ڕاگرتنی دڕندەکاری داگیرکەران لە غەزە.
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە درێژەی پەلامارەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست و کاولکاریەکانی لە گەڕەکە سڤیلنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس درێژەی دڕندەکاری و پاکتاوکردنی ڕەگەزیە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە، داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، دەکەین کە لەجیات شەرمەزارکردنی فۆڕمالیتەی زایۆنیستەکان هەنگاوی بەکردەوە هەڵبگرن بەئاراستەی ڕاگرتنی دڕندەکاری جەنگی داگیرکەران لە غەزەو هاوکات دڕندەکارە زایۆنیستەکان داوا بکەن و بیاندەنە دادگا.
ڕژیمی زایۆنیست لەهەمان کات دا، جگە لە درێژەی شەرە کۆمەلکوژیەکەی بەدژی خەڵکی بێ تاوانی کەرتی غەزە، پەرەشی داوە بە سیاسەتی ئامانجداری کاولکردنی بەربڵاوی ژێرخانەکانی ئەو کەرتە بەتایبەت ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان.