ته‌مووز 27, 2024 09:09 Asia/Tehran

ڕێکخراوەکانی بەرپرسی کاروباری دیلە فەلەستینیەکان رایانگەیاند، یەکێ لە ڕێبەرانی بەندکراوی حەماس لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنی، شەهید بووە.

لێژنەی کاروباری بەندکراو و ئازادکراوانی فەلەستینی و یانەی دیلە فەلەستینیەکان رایگەیاند، "مستەفا ئەبووعورە" یەک لە ڕێبەرانی بەندکراوی بزووتنەوەی حەماس لە لێواری رۆژاوایی لە زیندانی "رەیمون"ی رژیمی ئیسرائیل لەبەر ناجێگیربوونی باری تەندروستیی، گیانی لەدەست داو شەهید بوو.

ئەو دوو رێکخراوە فەلەستینیە ڕایانگەیاند، ئەبووعورە وەک باقی دیلە فەلەستینیەکان هەرلەکاتی گیرانیەوە، بەرەوڕووی جەنایەتی کەم وێنەی وەک ئەشکەنجەو ئازاردران وبرسێتی و بێ بەشکران لە ڕاژەکارییە پزشکییەکان بوویەوە.

ئەو دوو ڕێکخراوە فەلەستینیە، ئیدارەی زیندانەکانی رژیمی زایۆنیستیان بە بەرپرسی شەهیدبوونی ئەو بەندکراوە زانی و ڕایانگەیاند کە ژماری بەندکراوان لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی زیاتر لە ٩٧٠٠ کەسە.

وەزارەتی دیل و گیراوانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە، هەوڵی ترۆرکرانی ئەوڕێبەرەی حەماسی شەرمەزار کردو پێی داگرت: رژیمی داگیرکەر، تاوانی دژە مرۆیی ئەنجام داوەو لە دیل وبەندکراوانی غەززە وەک قەڵغانی مرۆیی لەماوەی ژینۆسایدکردندا کەڵکی وەرگرتووە.

سەرپەیڤ