درێژەی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە غەززەو چوونەسەری ژماری شەهیدو برینداری فەلەستینی
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بە شەهید و بریندار بوونی١٤٤ فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامار و تاوانکاریی ٢٤کاتژمێری ڕابردووی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر ئەو ناوچە، ژماری شەهیدان گەیشتە زیاتر لە٣٩هەزار کەس .
لە بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززەدا هاتووە: سوپای رژیمی زایۆنی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، چوار تاوانی لە کەرتی غەززە ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، چل و یەک کەس شەهیدو١٠٣کەسیش بریندار بوون. هەروەها لەو بەیاننامەدا هاتووە: بە هەژمارکرانی ئەو شەهید و بریندارانە، لە دەسپێکی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززەوە تائێستا ٣٩هەزار و ٢٥٨ فەلەستینی شەهیدو٩٠هەزار و ٥٨٩ فەلەستینی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەتی غەززە ڕایگەیاند کە لەبەر درێژەی پەلامارەکان، تەرمی ژمارێک شەهید هەروا لە ژێردارووپەردوودا ماوەو دەزگەکانی فریاکەوتن ناتوانن ئەوان بگوێزنەوە بۆ ناوەندە نەخۆشخانەییەکان.