داواکاری ئیسماعیل هەنیە بۆ دیاریکرانی ڕۆژی ٣ی مانگی ئوت وەک ڕۆژی جیهانی یارمەتیدانی خەڵکی غەزە
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس خوازیاری دیاریکرانی ڕۆژی ٣ی مانگی ئوت بوو وەک ڕۆژی جیهانی یارمەتیدانی خەڵکی غەزە، بەرامبەر بە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیست.
ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند کە خوازیاری بەشداری چالاک و بەربڵاوین لەم ڕۆژە نیشتمانی و جیهانیەدا، بەئاراستەی بەرگری لە دیل فەلەستینیەکان و خەڵکی غەزەو لەقاودانی دڕندەکاری داگیرکەرە زایۆنیستەکان بەدژی ئەو خەڵکەو ماف و پرسی دادپەروەرانەی فەلەستین"ین.
ئیسماعیل هەنیە" وتی ئێمە لەبەرامبەر شەڕی کۆمەڵکوژانەی دەستی داگیرکەرانی زایۆنیست و نازیەکان لەگەڵ خەڵکی غەزە بۆ ماوەی دە مانگی بەردەوام، بەبۆنەی زۆرتربوونی ڕێژەی دیلە شەهیدەکانی نێو گرتوخانەکانی ئەو ڕژیمەو سانسۆڕی بارودۆخەکەیان و ئەشکەنجەکرانی دەرونی و جەستەیان و بێ بەشکرانیان لە خواردن و دەواو دەرمان و سەرەتایی ترین مافی ژیانیان و لەداردانی بەبەرچاوی خەڵکی غەزەوەو سەرنەکەوتنی بنیاتە مافیاسایی و مرۆیەکان لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان بۆ لایەنگری و پاڵپشتی لەو خەڵکەو دیلەکانمان با ڕۆژی سێی مانگی ئوت وەک ڕۆژی جیهانی یارمەتیدانی خەڵکی غەزە، بەرامبەر بە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیست و دیلە فەلەستینیەکان بێتە ئاراوە.
بەرلەمە ڕۆژنامەی عیبری زمانی یەدیعووت ئاحارانووت" بەڵگەیەکی بڵاو کردبۆوە کە ڕۆنین باری بەرپرسی شاناک ڕێکخراوی هەواڵگری نێوخۆیی ئەو ڕژیمە بەڕیی کردبوو بۆ کاربەدەستانی زایۆنیست و تێیدا ژومارەی دیلە فەلەستینیەکانی نێوگرتوخانەکانی ئەو ڕژیمە بە ٢١ هەزار کەس ڕاگەیەندرابوو.