سدیرووت موشکەباران کرا/ زەبری سەخت لە داگیرکەرانی زایۆنیست لە غەزە
خەباتگێڕانی خۆڕاگری فەلەستین جگە لە مووشەکبارانی سدیرووت و شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی دەوری غەزە، هەڵیشیان کوتاوەتە سەر بنکەو پێگەی داگیرکەران لە هێڵی نیتساریم.
سەرایا قودس"ی لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە سدیرووت و شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی دەوری غەزەیان مووشەکباران کردوەو هاوکات بە هاوەن و مووشیکی ١٠٧ چەکدارو جبەخانەکانی ڕژیمی زایۆنیستیان لە "ئەبووعریبان"ی هێڵی نیتسارم"یشیان ئاگرباران کردوە.
لەلایەکی دیکەوە گوردانەکانی قەسام، ژوری فەرماندەرایەتی چەکدارانی دوژمنی زایۆنیستیان لە هێڵی نیتسارم بە مووشەکی کورتبڕی ١١٤میلیمی ڕجوح کردۆتە ئامانج.
قەسام لە هەڵمەتێکی دیکەی دا چەکدارانی داگیرکەری لە دەوری زانکۆی غەزەی باشوری ئەو شارە بە گولە هاوەنی قورس وەبەر هێرش داوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەرلەمە سەرچاوە هەواڵدەریە عیبریەکانیش ڕایانگەیاندبوو کە چەکدارانی داگیرکەر لە خان یۆنس"ی باشوری غەزە کراونە ئامانج.
زیانی ڕژیمی زایۆنیست لە کەرتی غەزە لە پەرەسەندنەو میدیاکانی ئەو ڕژیمە ڕایانگەیاند کە چەکدارێکی دیکەشیان لەو ناوچە کوژراوە.