ته‌مووز 31, 2024 07:26 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٣٩ هەزار و ٤٠٠ کەس.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ ژماری گشتیی بریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە لەم کەرتە گەیشتۆتە نەوەد هەزار و ٩٩٦ کەس.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی بیستو چوار کاتژمێری رابردوودا سوپای ڕژیمی زایۆنی سێ جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە  ئەنجام داوە. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە پێیداگرت کە ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران ناهێڵن هێزەکانی فریاگوزار دەستیان بگاتە پێیان. هەروەها ناوەندە دەرمانییەکانی کەرتی غەززە رایانگەیاندووە لە هەفتەیەکدا لە نێوان هەشتسەد تا هەزار کەس تووشی نەخۆشی هێپاتیت دەبن  و لە دەستپێکی شەڕی دژ بە غەززەوە، نزیکەی چل هەزار کەس تووشی هێپاتیت بوونە. 

سەرپەیڤ