بەردەوامی پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر غەزە لە سێسەدەمین ڕۆژی شەڕدا
ڕژیمی زایۆنیست سەرلەبەیانی ئەـڕۆش چەند ناوچەی غەزەی وەبەر پەلامار دا کە لەئاکامی دا ژومارەیەک فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.
لەکاتێکدا کە ٣٠٠ ڕۆژ لە شەڕەکەی غەزە تێ دەپەڕێ، ڕژیمی زایۆنیست هەروا بەردەوامەڤ لەسەر کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ئەو ناوچەو ئەرتەشی داگیرکەر ڕایگەیاندوە کە شەڕ لە باشورو نێوەڕاستی غەزە هەروا بەردەوامەو لە دەڤەری تەل سوڵتان"ی ڕەفەح بەردەوامە لەسەر ذرندەکاریەکانی.
پەلاماردانی ماڵێک لەلایەن ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لە کەمپی نوسەیرات بوە هۆی شەهیدبوونی سێ کەس و بریندار بوونی ٤ کەسی دیکەو دواجاریش بۆردومانی کرانی ئەو کەمپەو دەنگی چەند تەقینەوەش لە ناوچە ڕۆژئاوایەکانی کەرتی غەزە بیستران.
هاوکات داگیرکەران لە شەقامی ڕەشیدی ڕۆژئاوای شاری غەزە پێشڕەویان کردو بەچڕی ناوچەی غەزەان بۆردومان کرد.
تۆپخانەکانی رژیمی زایۆنیست دەڤەری تەلهەوای باشوری غەزەشیان کوتاو بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ئەو کەرتە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبری ساڵی رابردوەوە تاکوو ئێستا لەئاکامی پەلامارەکانی ئەو ڕژیمەدا سی و نۆ هەزارو ٤٠٠ کەس شەهید بوون و بنیاتێکی پزیشکی فەلەستینیش ڕایگەیاند کە ژومارەی گشتی بریندارەکانی غەزەش تاکوو ئێستا گەیشتۆتە نەود هەزارو نۆسەدو نەوەدو شەش کەس.