کاربەدەستانی حەماس: ڕێبازی جیهاد هیزمەندانەتر بەردەوام دەکرێ و هیچکات ڕاناوەستێ
شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بۆتە هۆی کاردانەوەو شەرمەزارکرانی ئەو درندەکاریە لەلایەن کاربەدەستانی ئەو بزوتنەوەوە.
"ئوسامە حەمدان"ی ئەندامی سەرۆکایەتی بزوتنەوەی حەماس لە گوتارێک دا وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان، پێداگری کرد کە ئەو کارە بەر ناگرێ بە ڕێبازی جیهادو خۆڕاگری و ئەو بزوتنەوە ڕاناوەستێنێ و حەماس هەرکات سەرۆکەکانی خۆی لەدەست داوە بەهێزتر بوەو هەربۆیە تیرۆری دڕندەکارانەی ئیسماعیل هەنیەش ئەو ڕێبازە ڕاناوەستێنێ و وڵامی شیاوو چاوەڕوان کراو بەو دڕندەکاریەو بەهێزبوونی یەکڕیزی نیشتمانی ڕاستیەکی بەرچاوە.
خەلیل حەییەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسیش پێداگری کرد کە شەهیدکرانی هەنیە نەک هەر هیچ بەرگرێک نابێ لەسەر ڕێگەی درێژەی خۆڕاگری بەدژی داگیرکەرانی زایۆنیست بەڵکوو ۆرتر دەبێتە هۆی یەکڕیزی ةێوان ەماس و هێڵی خۆڕاگری و کۆماری ئیسلامی ئێران.
تاهیر نۆنۆی ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئەو بزوتنەوەش ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنیست دەستی بە شەڕێک کردوەو پێویستە لێکەوتەکانیشی قەبووڵبکاو کاتێک دڕنەکاریەکی ئاوا گەورەی بەڕیوە بردوە دەبێ بزانێ کە وڵامەکەشی هەروا دەبێ.