هەڵمەتی بە مووشەکی گوردانەکانی قەسام بۆسەر بنکەیەکی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430088-هەڵمەتی_بە_مووشەکی_گوردانەکانی_قەسام_بۆسەر_بنکەیەکی_ئەرتەشی_ڕژیمی_زایۆنی
گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام"ی لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە بنکەیەکی چەکدارانی ئەرتەشی زایۆنیستیان مووشەکباران کردوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئاب 04, 2024 05:53 Asia/Tehran

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام"ی لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە بنکەیەکی چەکدارانی ئەرتەشی زایۆنیستیان مووشەکباران کردوە.

گوردانەکانی قەسام لەو پەیوەندیەدا ڕایانگەیاند کە بنکەی سەربازی سوفایان بە دە مووشەکی ڕجووم کردۆتە ئامانج.

هاوکات سەرچاوە هەواڵدەریەکانیش ڕایانگەیاندوە کە خۆڕاگری فەلەستین هێرشیشی کردۆتە سەر شارۆچکەی کەرەم ئەبووسالمی دەڤەری عەلاف غەزە.

هەر بەم ئاراستەیەدا ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس"یش ڕایگەیاندوە کە هەژدە مووشەک لە کەرتی غەزەوە بەرەو خاکی داگیرکراوی فەلەستین هاوێژراون و ئەرتەشی ئەو ڕژیمەش ڕایگەیاند کە ئەو مووشەکانە لە باشوری کەرتی غەزەوە هاوێژراون.

کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە بانگەشەی ئەوەیان کردوە کە هێزو دەسەڵاتی خۆڕاگری لە غەزە لەنێو چوە، بەڵام ئەو هێرشانە لەنێوەڕاستی ئەو کەرتەوە جارێکی دیکە هێزی گروپگەللی خۆڕاگری فەلەستین بەدیار دەخاتەوە.