ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە بۆ ٣٩هەزار و ٥٥٠ کەس زیادی کرد
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئەمڕۆ لە ٣٠٢یەمین ڕۆژی ژینۆسایدی زایۆنیەکان لە غەززە ڕایگەیاند کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣وە تائێستا ٣٩ هەزار و ٥٥٠ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی٢٤کاتژمێری ڕابردوو، رژیمی زایۆنیستی لە سێ جەنایەتی تازەدا، ٣١ شارومەندی فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهیدو٦٢ کەسی دیکەی بریندار کرد.
بەپێی ئەو بەیاننامەیە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ -وە و هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی"باهۆزی ئەقسا" تائێستا ٣٩هەزار و ٥٥٠ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شهیدو ٩١ هەزار و ٢٨٠ کەسیش بریندار بوون.
تەرمی ژمارێک لە شەهیدان لە کەرتی غەززە هەروا لەژێر دارووپەردوودا ماوەو لەبەر دەسدرێژکارییە بەردەوامەکانی زایۆنییەکان، دەم ودەزگەکانی فریاکەوتن ناتوانن دەستیان بەوان ڕابگا و بیانگوێزنەوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، پێنج کەس لە هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لەوان، فەرماندەرێکی گوردانەکانی قەسام-لقی سەربازیی حەماس- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پەلاماری خۆفڕیی رژیمی داگیرکەر لە تولکەرم شەهید کران.
خۆفڕی ئیسرائیلی، ترۆمبیلی کەسانی سیڤیلی لە جاددەی "عوتێل" بۆ "زیتا" لە باکوری تولکەرم کردە ئامانج کە بەهۆیەوە، پێنج کەس لە ئەندامانی حەماس لەوان "هەیسەم بەلیدی" لە فەرماندەرانی گوردانەکانی قەسام شەهید بوون.
سەرچاوە میدیایەیکانی عەرەب زمان هەروەها ڕایانگەیاند، رژیمی ئیسرائیل ئۆتۆمبیلێکی لەناوچەی "زوبدانی" لە جاددەی دەمشق بۆ بەیروت داوەتە بەر پەلاماری ترۆریستی خۆی.
بە تێپەڕینی ٣٠٢ رۆژ بەسەر دەسپێبوونی پەلامار و دەسدرێژیی بێ ئاکام و دەسکەوتی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، ئەو رژیمە تادێ زیاتر نوقمی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانی دەبێ.