ئاب 04, 2024 20:44 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی هاوبەشی گرووپەکانی خۆڕاگری  دژ بە هێزی زایۆنی لە کەرتی غەززە

«سرایا القدس» لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا لەگەڵ گرووپێکی دیکە، دەستیان داوەتە کوتانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان و هەروەها بنکەیەکی سەربازیی سوپای ئەم ڕژێمەیش.

«سرایا القدس» لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە بە یارمەتیی هێزەکانی «شەهید عومەر ئەلقاسم» توانیان بنکەی سەربازیی «ناحل عوز»و شارۆچکەی بەئیری راکتباران بکەن. سرایا القدس هەروەها رایگەیاندووە کە نیشانەپێکەکانی ئەم گرووپە سەربازێکی زایۆنییان لە نزیکی کۆلیژی " المجتمع" لە گەڕەکی تەلولهەوا هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای غەززە پێکاوە.گوردانەکانی شهداء الأقصی"یش رایگەیاند کە بە هاوکاری هێزەکانی «شەهید عومەر ئەلقاسم» هێڵی لۆجستیکی هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییان لە میحوەری "نەتزاریم" بە گوللەهاوەنی کالیبری قورس کوتاوە. ئەم گوردانانە هەروەها رایگەیاندووە کە بە دوو مووشەکی ١٠٧ هێرشی کردۆتە سەر مۆڵگەی هێزی زایۆنی لە نزیکی دەروازەی سنووریی ڕەفەح.

سەرپەیڤ