ئاب 05, 2024 11:26 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تازەترین ڕێژەی شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی رابردووە تا ئێستای ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی رابردووە تا ئێستا ، سی و نۆ هەزار و ٥٨٣ کەس شەهید بوونە. ئەم ناوەندە پزشکییە هەروەها راشیگەیاند؛ ژماری گشتیی بریندارانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی هەر لەم ماوەیەدا گەیشتۆتە نەوەد و یەک هەزار و سێسەد و نەوەد و هەشت کەس.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە راشیگەیاند کە لە ماوەی بیستو چوار کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی دوو جەنایەتی و کوشتاری دیکەی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە. هەروەها ئەم وەزارەتخانەیە ڕایگەیاندووە کە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، شەهید بوونی ٣٣ کەس و بریندار بوونی سەدو هەژدە کەسی لێکەوتۆتەوە. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە جەختی کرد ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران ناهێڵن هێزەکانی فریاگوزار دەستیان بگاتە ئەوانە. 

سەرپەیڤ