کاردانەوەی حەماس بە هەڵمەتە شەهادەتخوازانەکەی تلاڤیڤ
بزووتنەوەی حەماس هەڵمەتە شەهادەتخوازانەکەی تلاڤیڤی بە کاردانەوەیەکی سرووشتی زانی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی داگیرکەران دژ بە گەلی فەلەستین.
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی نیشان دا بەو هەڵمەتە شەهادەتخوازانەی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری تلاڤیڤ ڕوویدا و راشکاوانە رایگەیاند؛ هێرشی قارەمانانەی شەهید "عەمار ڕزق عەودە" لە گەڕەکی "حولون" کاردانەوەیەکی سرووشتییە بەرامبەر بە جەنایەتە بێبڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی. ئەم بەیاننامەیە راشکاوانە ڕایگەیاندووە کە ئەو هەڵمەتە لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی داگیرکەران دژ بە گەلی فەلەستین و خەڵک لە کەرتی غەززە و دەسدرێژییە بێوچان و پڕمەترسییەکان لە کەرتی ڕۆژاوا و کردەوەگەلی جەنایەتکارانە و گەمژانە لە لایەن کابینەی تووندڕەوی زایۆنییەکانەوە ئەنجام دراوە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە تیرۆری ترسنۆکانەی شەهید "ئیسماعیل هەنییە"ی ڕێبەری حەماس.
ئەم بەیاننامەیە بە پەسندانەوە و پیاهەڵدانی شەهید "عەمار ڕزق عەودە" داوای لە شاروومەندانی فەلەستین و لاوانی شۆڕشگێڕی کەرتی ڕۆژاوا و قودس کرد تا بەردەوام بن لە ئینتیفازەی دژ بە سوپای داگیرکەری زایۆنی و شارۆچکەنشینان لە هەر ناوچەیەکی فەلەستینی داگیرکراودا.