یۆنیسێف : غەززە بووە بە گۆڕستانێک بۆ مناڵان
سەندوقی مناڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان " یۆنیسێف " ڕایگەیاند ، کەرتی غەززە بووە بە گۆڕستانێک بۆ منالان وهیچ کۆتاییەک بۆ ڕەنج وئازارەکانیان نیە .
سەندوقی مناڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یۆنیسێف ڕایگەیاند : شەڕی ڕژێمی زایۆنی لەدژی خەڵکی کەرتی غەززە ، ئاسەواری مەرگهێنەری بۆ منداڵان بووە وبەپێی ڕاپۆرتەکان زیاتر لە ١٥هەزارمنداڵ کوژراون ودەیان هەزار کەسیش برینداربوونە.
سەندوقی مناڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ژماری منداڵانیک کە بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە بێ سەروشوێن بوونە ویا لە بنەماڵەکانیان جیا بوونەتەوە ئەگەریی هەیە ٢١هەزارکەس بن. یۆنیسێف ڕایگەیاند : نێوەیەک لە یەک ملیۆن و٩٠٠ هەزارفەلەستینی کەلەکەرتی غەززە ئاوارەبوونە ، مناڵن.
سەندوقی مناڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان پیداگرت: شەڕی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە وئەم شەڕە،بزەیی نەهاتوەتەوە بە لاوازترین وزیان وێکەوتووترین کەسانیش . لەکاتی دەسپێکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ، هەتا ئێستاکە نزیک بە چل هەزارفەلەستینی شەهیدکراون.