ئاب 10, 2024 09:55 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس قسەکانی وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنیستی لەبارەی بە برسیی ڕاگرتنی فەلەستینیەکان" ی" نیشانەی بەرەکوژی بەئەنقەستی خەڵکی کەرتی غەززە زانی .

"عیزەت ئەلڕەشق" ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس  لەبەیاننامەیەکدا وتی: پیداگری " بزالل ئەسموتریچ" وەزیری دارایی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە مەڕئەمەکە برسیەتی دان بە دانیشتووانی کەرتی غەززە، کارێکی ئەخلاقی ودادگەرانەیە، ناوزراوی وگەندەڵیکی گەورەیە وجارێکی تر دەسەلمینێت کە زایۆنیەکان بەبڕیاردان وگەڵاڵەڕێژی، بەرەکوژی خەڵکی غەززە پیوشوێن ئەگرن. 

عیزەت ئەلرەشق" بەئاماژەدان بەمەکە جەنایەتکارەکان کاروکردەوەکانیان بەشێوەی ئاشکرا نادرکێنن ، بەڵام بە ئاشکرا دان دائەنین بە جەنایەتی نالەباری خۆیان، لە دیوانی نێودەوڵەتی سزادان داوای کرد کە فەرمانی دەسگیرکرانی وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی بە هۆی بەرەو پیدانی بەرەکوژی وبەرەڤانی کردن لەو کارە دەربکات.

"بزالل سموتریچ" وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی سەرەتای ئەم حەوتەیە لە بیروڕادەربڕینێکی شەڕاشویانەدا وتی: ئێستاکە یەخسیرە فەلەستینیەکان ئازاد نەکراون، سیاسەتی برسیەتی دان بە دووملیۆن کەس لە دانیشتوانی کەرتی غەززە دەتوانێ وەڵامێکی باش وئەخلاقی بێت بەڵام هیچکەس لەجیهان ئیزنی ئەم کارە بە ئیسرائیل نادات. 

سەرپەیڤ