حەماس ئیدیعای رژیمی زایۆنی سەبارەت بە قوتابخانەی "تابعین"ی ڕەت کردەوە
ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، ئیدیعای رژیمی زایۆنی لەبارەی قوتابخانەی "تابعین"ی لە شاری غەززە رەت کردەوەو وتی: سیاسەت و ڕێکاری خەباتکارانی هەموو گرووپە فەلەستینیەکان، ئەوەیە کە بۆ پێش گرتن بە کرانەئامانجی کەسانی سیڤیل، نەچنە ناویان و تێکەڵ بەوان نەبن
"عیزەت ئەلڕەشق" ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وتی: کرانەئامانجی هەموو نوێژخوێنان و کەسانی سیڤیلی بێ دەرەتان و قەڵاچۆکردنیان لەکاتی خوێندنی نوێژی بەیانی لە قوتابخانەی تابعین لە شاری غەززە لەلایەن سوپای رژیمی ئیسرائیل، تاوانی ژینۆساید بەئەژمار دێ.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نزیک بە ٢٠٠ شارومەندی فەلەستینی خەریکی خویندنی نوێژی بەیانی بوون کە سوپای رژیمی زایۆنی وەبەر پەلاماری دان.
ئەلڕەش وێڕای ڕەت کردنەوەی ئیدیعای رژیمی زایۆنیستی لەمەڕ بوونی خەباتکارانی خۆڕاگری لەنێو قوتابخانەی تابعیندا وتی: سوپای رژێمی داگیرکەر هەم دیس درۆ دەکاو بۆ کردنەئامانجی کەسانی سیڤیل، قوتابخانە، نەخۆشخانەکان و خێوەتی ئاوارەکان، پەڵپ و بیانووی پێکەنینی دێنێتەوە کە هەمووی ئەوانە، بیانووگەلی پڕووپووچ و درۆگەلی ئاشکران بۆ پاسادانی تاوانکارییەکانی.
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیش، تاوانی دڕندانەی رژیمی زایۆنی لە بەئامانج گرتنی قوتابخانەی تابعین لە غەززەی بەتوندی شەرمەزار کرد.
"عەبدولـلەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراقیش بە ئاماژە بەوەی کە بارودۆخی ناوچە بەهۆی دڕندەکاریی لەغەززە شپرزەتر بووە، تاوانی تازەی ئیسرائیل لە پەلاماردانی نوێژخوێنانی فەلەستینی لە غەززە ئیدانە دەکەین.
قەتەریش بۆردومانی قوتابخانەی تابعین لە شاری غەززە لەلایەن سوپای رژیمی زایۆنیستی و شەهیدوبریندار بوونی بەسەدان فەلەستینی لەو تاوانەی بەتوندی شەرمەزار کرد.
ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی بالای شیعەکانی عێراقیش کوشت و بڕی خوێندنگەی تابعینی غەززەی ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانیش ڕایگەیاند: بۆردومانی قوتابخانەی تابعین لە رۆژهەڵاتی غەززە کە ئاوارە فەلەستینیەکانی تێدا نیشتەجێکراون، بەتوندی شەرمەزار دەکەین.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت کە بۆردومانی نوێژخوێنانی فەلەستینی لە نوێژگەی قوتابخانەی تابعین لە ناوچەی "ئەلدەرەج" لە غەززە لەلایەن دوژمنی داگیرکەری زایۆنی، تاوانێکی تەواوە.