شەهید بوونی دوو پەیامنێری دیکە لە غەزە ژومارەی شەهیدانی میدیا گەیشتە ١٦٨ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430314-شەهید_بوونی_دوو_پەیامنێری_دیکە_لە_غەزە_ژومارەی_شەهیدانی_میدیا_گەیشتە_١٦٨_کەس
لەئاکامی پەلاماری دوێنێ هەینی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر باشوری کەرتی غەزە دوو پەیامنێری دیکەش شەهید کران.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئاب 11, 2024 08:15 Asia/Tehran

لەئاکامی پەلاماری دوێنێ هەینی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر باشوری کەرتی غەزە دوو پەیامنێری دیکەش شەهید کران.

"تەمیم موعەمەر" لە تەلەفزیۆنی فەلەستین و "عەبدوڵڵا السوسی" لە  کەنالی ئەقسا ئەو دوو پەیامنێرە فەلەستینیەن کە دوێنێ لەئاکامی پەلاماری ئەرتەشی داگیرکەر بۆسەر خان یونس و باشوری کەرتی غەزە شەهید بوون.

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست ماڵی ئەو دوو پەیامنێرەی بۆردومان کردو بەهۆیەوە لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان شەهید بوون.

بە شەهیدبوونی ئەو دوو پەیامنێرە. ژومارەی شەهیدانی میدیا لە دەسپێکی شەڕەکەی غەزەوە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە ١٦٨ کەس.