خۆڕاگری فەلەستین: دڕندەکاریەکەی قوتابخانەی تابعین بە چەکی ئەمریکایی بەڕێوە چوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430324-خۆڕاگری_فەلەستین_دڕندەکاریەکەی_قوتابخانەی_تابعین_بە_چەکی_ئەمریکایی_بەڕێوە_چوو
کومیتەگەلی خۆڕاگری فەلەستین وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاریە نوێکەی ڕژیمی زایۆنیست لە قوتابخانەی تابعین"ی ناوچەی درج"ی نێوەڕاستی شاری غەزە ئەو کارەی بەئامانجی کۆچپێکردنی زۆرەملیانەی خەڵکی فەلەستین بە پاڵپشتی ئەمریکا لێکدایەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئاب 11, 2024 08:25 Asia/Tehran

کومیتەگەلی خۆڕاگری فەلەستین وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاریە نوێکەی ڕژیمی زایۆنیست لە قوتابخانەی تابعین"ی ناوچەی درج"ی نێوەڕاستی شاری غەزە ئەو کارەی بەئامانجی کۆچپێکردنی زۆرەملیانەی خەڵکی فەلەستین بە پاڵپشتی ئەمریکا لێکدایەوە.

کومیته کانی خۆڕاگری فەلەستین لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایانگەیاند کە قەڵاچۆی سامناکی خەڵکی نوێژخوێنی ئاوارە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە وەرزێکی نوێی دڕندەکاری نێوشەری زایۆنیستەکانە کە لەلایەن دوژمنی دڕندەکارو سەرۆکە نازیەکانیان لەو کەرتە بەڕێوە دەچی و هاوکات خوازیاری پەرەدان بە خۆڕاگری بوون بەرامبەر بە زایۆنیستەکانی قودس و لێواری ڕۆژئاواو خاکی داگیرکراو.

بەرەی دیموکڕاتیکی ڕزگاری فەلەستین"یش لەو پەیوەندیەدا پێداگری کرد کابینەی راستخوازی فاشیست بێتوو لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی نەکرایە ئەو قەڵاجۆ سامناکەی نێو ئەو قوتابخانەی بەڕێوە نەدەبرد.

وەلید کەیلانی بەرپرسی میدیایی حەماس"یش بە تەلەفزیۆنی عەرەبیەی ڕاگەیاند کە ڕیگە نادەین داگیرکەران لە وتووێژ کەڵک وەربگرن بۆ وەدەست هێنانی کات و قەڵاچۆکاری نوێ و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش سەرۆکە زایۆنیستەکان لەبەر دڕندەکاریەکانیان وڵامدەر بکا.