ئاب 13, 2024 12:45 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند؛ نزیک بە دە هەزار فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا لە دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە تائێستا قۆڵبەست کراون.

ناوەندی دیلە فەلەستینیەکان، ڕایگەیاند کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە و هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا تائیستا نزیک بە دە هەزار فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا، دەسبەسەر کراون.

لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی رژیمی زایۆنی بەدژ غەززە، سوپای ئەو رژیمە، پەلامارەکانی بۆسەر لێواری رۆژاوا پەرە پێداوە.

هاوکات لەگەڵ شەڕی وێرانکەر لە کەرتی غەززە کە تائێستا دەیان هەزار شەهیدی بەدواوە بووە، خەباتکاران و گەنجانی فەلەستینی لەلێواری رۆژاواش لە بەشە جیاجیاکانی ئەو ناوچە لەوان نابلۆس، تولکەرم، جنین و ئەلخەلیل دەستیان داوەتە بەرەوڕووبوونەوەی چەکدارانی رژیمی زایۆنی و لێواری رۆژاوا شایەتی شەپۆلێک لە گرژیی و تێکهەڵچوونە مەیدانییەکانی نێوان فەلەستینیان و چەکدارانی سوپاری رژیمی ئیسرائیل و هەروەها هێرش بۆسەر گەڕەکەکان و گیرانی فەلەستینیەکان لەلایەن زایۆنییەکانەوەیە.

رژیمی زایۆنیستی لەهیچ جۆرە سوکێتی پێکردن بە دیلەکان ترسی نیەو دەستیش دەکا بە وێران کردنی ماڵ و خانووبەرەی فەلەستینیان.

سەرپەیڤ