ئاب 28, 2024 09:46 Asia/Tehran

گوردانەکانی قەسام پێداگری کرد کە قسەی ڕژیمی زایۆنیستی سەبارەت بە پەلاماری سەربازی بەربڵاو بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا هەرتەنیا دەبێتە زەلکاوێکی نوێ کە چەکدارانی ئەو ڕژیمەی تێدا نوقم ببێ.

گوردانەکانی قەسام، لقی سەربازی حەماس ڕایگەیاند کە شەهید بوونی ٥ کەس لە خەباتگێڕانی فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر ماڵێکی نێو کەمپی شەمس لە تولکەرم سەرەخۆشی دەکەین و پێداگریش دەکەین کە قسەی ڕژیمی زایۆنیستی هەرتەنیا دەبێتە زەلکاوێکی نوێ کە چەکدارانی ئەو ڕژیمە داگیرکەرە لەسەرجەم بەرەکانی شەڕ، تێیدا تووشی شکست هاتوون و  تێشیدا نوقم دەبن.

ئەو گوردانانە پێداگریان کرد کە خۆڕاگری لە لێواری ڕۆژئاوا بەرەو دابینی سەرجەم ئامانجەکانی واتە پەرەو پایەداری لە هەموو پارێزگەکانی ئەو لێوارەو زەبروەشاندن لە دوژمن بەهۆی شیوازو ئامێرەکانی خۆڕاگری بەرەو پێش دەچێ.

بەرلەمە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندبوو کە ئەرتەشی داگیرکەر ماڵێکی لە کەمپی نورشەمسی نزیک شاری تولکەرمی لێواری ڕۆژئاوا بۆردومان کردوە کە بۆتە هۆی شەهیدبوونی ٥ کەس.

فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمە ماڵێکیان لەنێوەڕاستی ئەو کەمپە بۆردومان کردو لەئاکامی دا پێنج گەنج شەهیدو لە دەوروبەریشی چەند فەلەستینی بریندار بوون.

سەرپەیڤ