ڕژیمی زایۆنیستی دژایەتی کرد لەگەڵ ئاگربڕ وەک دەرفەتێک بۆ واکسێنەکردنی منداڵانی غەزە
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی دژایەتی کرد لەگەڵ ئاگربڕ وەک دەرفەتێک بۆ واکسێنەکردنی منداڵان لە غەزە.
ئەم دژایەتیەی ڕژیمی داگیرکەر لەگەڵ ئاگربڕیش لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی خوازیاری حەوت ڕۆژ ڕاگیرانی شەڕ بوو، بۆ واکسێنەکردنی منداڵانی غەزەو وتویەتی کە بەبێ ئاگربڕ کاری واکسیناسیۆن بەهیچ شێوەیەک بەڕێوە ناچێ.
هەوڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ووەزارەتی تەندروستی غەزە بۆ واکسێنی منداڵان لەدوای ئەوەیە کە کە پێنج ڕۆژ لەمەوبەرو لەدوای ٢٥ ساڵ یەکەم وێنەی تووش بوون بە ئیفلیجی منداڵان بەشێوەیەکی فەرمی لەو کەرتە تۆمار کرا.
لەهەمان کات دا بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین داوای لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگەی جیهانی کرد تاکوو لەهەر ڕێگەیەکەو بۆیان دەکرێ زەخت بخەنە سەر نەتانیاهۆو ڕژیمەکەی بۆ ئاگربڕ لەپێناو واکسێنەردنی منداڵانی غەزە.
حەماس پێداگریشی کردوە کە سیاسەتی نەتانیاهۆ شکست پێهێنانی پڕۆگرامی واکسێنەکردنی سەدان هەزار منداڵی غەزەیە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.