جیهادی ئیسلامی: هەڵکوتانە سەر لێواری ڕۆژئاوا بۆ دەسکەوت سازکردنە
جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەشکرکێشی کەم وێنەی ئەرتەشی داگیرکەرو ڕێکخراوی شاباک"ی بۆسەر شارەکانی لێواری ڕۆژئاوا بە هەوڵ لەپێناو گۆڕینی دۆخی مه یدانی شەڕ و دەسکەوت سازی لێکدایەوە.
جیهادی ئیسلامی فەلەستین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاردانەوە بە لەشکرکێشی بەربڵاوی ڕژیمی ئیسڕائیل بۆسەر شارەکانی لێواری ڕۆژئاوا دوائامانجی ئەو ڕژیمەی لەو پەلامارە بە زاڵ بوون بەسەر مزگەوتی ئەقسا زانی و ڕایگەیاند کە داگیرکەران بەنیازن باڵانسی شەر بگوێزنەوە بۆ لێواری ڕۆژئاوا.
لە ڕاگەیاندراوکەی جیهادی ئیسلامی دا وتراوە ڕژیمی داگیرکەری دڕندەکار لە شەڕێکی ئاشکراو ڕانەگەیەندراودا کە پێشتر لەسەری وریاییمان دابوو، پەلامارێکی هەمەلایەنەی کردۆتە سەر شارەکانی باکوری لێواری ڕۆژئاوا کە ئامانجەکەی لەو دەستدرێژکاریە ڕاگواستنی باڵانسی شەڕە بۆ لێواری ڕۆژئاوای داگیرکراوو داسەپاندنی ڕاستی مەیدانی شەڕی نوێ زاڵبوونی بەسەر شوێنە پیرۆزەکان لەشەڕێکی مان و نەمان بەدژی گەلی فەلەستین.
جیهادی ئیسلامی فەلەستین هاوکات ئامانج لەو پەلامارەی بە هەوڵ بۆ زاڵبوونی بەسەر مزگەوتی ئەقساو شاری بیت المقدس و بەجوولەکەکردنی ئەو شوێنە پیرۆزە زانی.
جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە درێژەدا ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگری شێلگیری خەباتگێڕانی سەرایا قودس لە لێواری ڕۆژئاوا بەدژی زایۆنیستەکان هەروا بەردەوامە.