پەلاماردانی لێواری ڕۆژئاوا تووشی شکست دێ
ئەندامێکی بزوتنەوەی خۆراگری فەلەستین ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنیست جگە لە زمانی زۆرداری و هێز لەهیچی دیکە تێ ناگاو خۆڕاگرییش بەدژی ئەو ڕژیمە لە غەزەو لێواری ڕۆژئاوا و سەرانسەری فەلەستین هەروا بەردەوام دەبێ.
حیسام بەدران" وێڕای ئاماژە بە توندوتیژی له ڕاده به ده ری چەند ڕۆژی ڕابردوی داگیرکەران بەدژی خەڵکی لێواری ڕۆژئاوا بەدیاری خست کە ئەو په لامارانه بەهۆی خۆڕاگری گەنجە فەلەستینیەکانەوە تووشی شکست دێ.
حیسام بەدرانی ئەندامی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پێداگری کرد کە پەلاماری سەربازی بەربڵاوی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا دەیسەلمێنێ کە ئەو ڕژیمە بۆ دەستدرێژکاری و دڕندەکاری دژبە گەلی فەلەستین هیچ پێویستێکی بە بیانوو نیە.
ئەو کاربەدەستەی حەماس هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو پەلامارە چەکداریەی داگیرکەران لە لێواری ڕۆژئاوا تووشی شکست دێ و بەرەی تازە سەرهەڵداوی گەنجانی فەلەستینی دەبنە پێشەنگی خۆڕاگری و بە نێوبژیوانەکانیشمان ڕاگەیاندوە کە وەفادارین بە سەرجەم بەڵێنەکانمان لە وتووێژەکان دا.