ڕاگیرانی چالاکی ئانڕوا لە نێو کەمپی فەلەستینیەکانی لێواری ڕۆژئاوا
ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرتەوازە فەلەستینیەکان ئانڕوا ڕایگەیاند کە خزمەتگوزاری ئەو بنیاتە لەنێو چەند کەمپێکی لێواری ڕۆژئاوای ڕوباری ئۆردۆن لەبەر پەلامارەکانی ئەرتەشی زایۆنیست هەڵپەسێردراوە.
کومیسێری باڵای ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرتەوازە فەلەستینیەکان ئانڕوا، دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە پەلامارەکانی ئەرتەشی زایۆنیستی ژیانی بەدەیان هەزار کەسی لە٤ کەمپی دەربەدەرە فەلەستینیەکان لە لێواری ڕۆژئاوای رووباری ئۆردۆن خستۆتە ژێر کاریگەری خۆیەوەو بەهۆیەوە بەناچاری خزمەتگوزاری ئەو بنیاتە لەنێو چەند کەمپێکی لێواری ڕۆژئاوای ڕوباری ئۆردۆن لەبەر پەلامارەکانی ئەرتەشی زایۆنیست هەڵپەسێردراوە.
کومیسێرەکەی ئانڕوا لەدرێژەدا پێداگری کرد کە بەپێی لێکدانەوەی یونیسێف لەکاتی دەسپێکی پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە بۆسەر کەرتی غەزە زۆرتر لە ١٥٠ منداڵی فەلەستینی نیشتەجێی لێواری ڕۆژئاوا گیانی خۆیان لەدەست داوە.
ڕژیمی زایۆنیستی لە ڕۆژی چوارشەمەی ٢٨ی مانگی ئوتەوە هەڵیکوتاوەتە سەر شارەکانی تول کەرم و جنین و کەمپی فارعەی باکوری لێواری ڕۆژئاوا کە لەئاکامی دا لانیکەم ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون و ئەو پەلامارەش بوە هۆی سەرهەڵدانی کاردانەوەیەکی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی.