پێداگری گوردانەکانی قودس لە لێواری ڕۆژئاوا لەسەر درێژەی هەڵمەتەکانیان بۆسەر ڕژیمی زایۆنیستی
فەرماندەری گوردانەکانی قودس لە لێواری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە هەڵمەتی هاوبەشی گوردانەکانی هاوڕی لەگەڵ گوردانەکانی قەسام لە قوڵایی تلاویڤ دا بەردەوام دەکرێ.
فەرماندەری گوردانەکانی قودس لقی سه ربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە لێواری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە گوردانەکانی هاوڕێ لەگەڵ دیکەی گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی شەڕ دەکەن بەدژی ڕژیمی زایۆنیست و هیچ کات ناسازێن و تووشی شکست نایەن و پێکەوە لە شەڕی نێو کەمپەکانیش هەروەک شەڕەکەی باهۆزی ئەقسا لەو کەرتەدا شەڕ دەکەن بەدژی ڕژیمی فاشیستی زایۆنیست.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە کە شەهیدکرانی فەرماندە "محمدجابر"ی ناسروا بە "ئەبووشوجاع" و براکانی مەیدانی شەڕ بڵێسەدارتر دەکاو لەگەڵ شەهیدبوونی هەر کەسێک دا خەباتگێرانێکی زۆرتر پەیوەست دەبن بە ڕێزەکانی خۆڕاگریەوەو دەرفەتی تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنی نازی زایۆنیست زیاتر دەبێ.
فەرماندەری گوردانەکانی قودس لە لێواری ڕۆژئاوا هەروەها ڕایگەیاند کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر هاوڕی لەگەڵ گوردانەکانی قەسام بەئاراستەی هەڵمەتێکی شەهادت خوازانەدا گەیشتینە نێو قوڵایی تلاویڤ و ئەوەش پەیامێکی گرینگە بۆ هەموولایەک و دوایین هەڵمەتیشمان نابێ.