ئه‌یلوول 01, 2024 11:06 Asia/Tehran

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا وریایی دایە ڕژیمی زایۆنیست و ڕایگەیاند کە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست لەمەبەدوا بەهۆی هەڵمەتی دواتری خۆڕاگری وڵامی دەدرێتەوە.

لەو ڕاگەیاندراوەی گوردانەکانی قەسام دا هاتوە کە مزگێنی دەدەینە گەورەو ئازادیخوازانی گەلەکەمان ڕژیمی داگیرکەر بە وەهم و خەیاڵ لەهەوڵی شکستدانی خۆڕاگری لە باکوری لێواری ڕۆژئاوایە بەڵام بەتەمای خوا بەمزوانە بە کوشتنتان و هەڵمەتی نوێی خۆڕاگری لە باشورو نێوەڕاستی لێواری ڕۆژئاواو سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکان وڵامتان دەدەینەوە.

ئەو ڕاگەیاندراوە لەدوای بەڕێوەچوونی دوو هەڵمەتی شەهادەتخوازانەی شەوی رابردووی نێو خاکی داگیرکراو بڕیتی لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوو لە نزیک کۆگەی شارۆچکەی زایۆنیست نشینی گوش عیتسیون"و هەڵمەتی چەکداری لە شارۆچکەی زایۆنیستی کارمی تزوری لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین دەرکرا.

سەرپەیڤ