ئه‌یلوول 02, 2024 14:56 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی خوازیاری دامەزراندنی ئاشتی بوو لە غەززە بە مەبەستی یارمەتیدان بە منداڵانی فەلەستینی .

 ئەگەرچی ڕژیمی زایونیستی  ڕازی بووە  بەوەی کە بە شێوەی بەرتەسک و لەماوە چەن کاتژمێری دیاریکراو دەرفەتی  واکسینە کردنی  گشتیی  بە منداڵانی فەلەستینی  دژی  ئیفلیجی  منداڵان  بدات بەڵام کارەسانی مرۆیی لە غەززە  گەیشتووەتە  ڕادەیەک  کە  ئەنجام دانی  وەها کارگەلێکیش  لە ئاکامدا بارێک لە سەر شانی خەڵکی سیڤیل هەڵناگرێت .

تێدروس ئادهانوم  سەروکی ڕێکخراوی تەندروستی جی.انی  جارێکی دیکە  خوازیاری  دامەزراندنی ئاشتی لە غەززە بوو  بۆ  یارمەتیدانی  کەسانی سیڤیل لەو کەرتە . ناوبراو  بە بڵاو کردنەوەی وێنەی منداڵانی مەزڵووم و بێ دەرەتانی  غەززە  نووسی : ئەم منئاڵانە زیاتر لە واکسەن پێویستیان بە  ئاشتیە . لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە منداڵانی غەززە  ئەمڕوکە  واکسەنی ئیفلیجی منداڵانی زورتری  وەرگرتووە  بەم حاڵەش  من لەسەر ئەو باوەڕەم  کە باشترین واکسەن بو ئەو منداڵانە دامەزراندنی  ئاشتیە لە غەززە .

کاربەدەستانی تەندروستی  دەڵێن ئەگەرچی   ئیسرائیل بەڵێنی داوە کە لەماوەی چەن کاتژمێری کورتدا بوردمانی غەززە  ڕابگرێت  بە مەبەستی واکسینە کردنی گشتی منداڵان  بەڵام  بەربڵاو بوونی  ئاوارەکان و نەبوونی سووتەمەنی  و ئوتوموبیل بۆ هاتو چۆی خەڵک بۆ چوون بە ناوەندەکانی واکسینە کردن کارێکی زور دژوارە .

سەرپەیڤ