ئه‌یلوول 03, 2024 10:06 Asia/Tehran

گۆردانەکانی عیزەدین قسام لقی سەربازی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس جەختی کرد لە هەموو شارەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ، پەشوکان وغافڵگیرکردنی دڵهەژین چاوەڕیی ڕژیمی زایۆنیە.

گۆردانەکانی عیزەدین قسام لقی سەربازی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە قەبوڵ کردنی بەرپرسایەتی تۆکمە وتەواوی پەلاماری داڕشتیانەی لەدژی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند لەهەموو شارەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ، غافڵگیرکردنی دڵهەژین بۆ داگیرکەران ئەنجام ئەدەین . گۆردانەکانی قسام وتی: ئێمە هەروا پەشوکان وغافڵگیری دڵهەژینمان بۆ سەربازانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەبەرچاو گرتووە کە داوترینیان هەڵمەت وپەلاماری " ترقومیا" یە کە دوینی لەلایەن شەهید " مهند محمود سعود" ئەنجام بوو. گۆردانەکانی شەهیدانی ئەقساوتی: مەبەست لەم پەلاماروهەڵمەتە شەهادەتخوازانە دووفاقانەیە لە ئەلخەلیل کەلەلایەن دوو گەنجی فەلەستینی بە ناوەکانی " نەزال ئەبو عەفیفە " و" محەممەد ئیحسان مەرقە" ئەنجامی گرت، توڵەسەندنی خوێنی شەهیدان ولە چوارچیوەی بەرپرسایەتی وەڵامدانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی بوو.

گۆردانەکانی شەهیدانی ئەقسا هەروەها جەختی کرد: شارۆچکە نشینانی زایۆنی لە خەباتکارانی ئێمە لە ڕٶخی خۆرئاوایی شتێک بێجگە مردن ، گوللە وباروت نابینن .  

سەرپەیڤ