عزەت ئەڕەشق: نەتانیاهوو جەنایەتکاری جەنگییە
عزەت ئەڕەشق لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی جەنایەتکاری جەنگییە.
ئەڕەشق وتیشی: نەتانیاهوو بە قسەکانی شەوی ڕابردووی خۆی ئەوەی سەلماند کە کۆسپ و تەگەرەی سەرەکیی سەر ڕێگای واژۆکرانی مامەڵەی گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوی زایۆنی و دامەزرانی ئاگربڕە. ناوبرا وتیشی: نەتانیاهوو جەنایەتکارێکی جەنگیی درۆزنە و قسەکانی شەوی دووشەممە لە سەر سێشەممەی پڕ بوو لەو درۆیانەی کە ئیتر کەس فریو نادەن.
ئەم ئەندامە باڵایەی حەماس راشیگەیاند: قسەکانی نەتانیاهوو وتاردانێکی هیوابڕاوانە لە پێناو دۆزینەوەی سەرکەوتنێکی وەهمی بوو کە پاش ١١ مانگ ئێستایش کەس بڕوای پێ ناکات. ئەڕەشق وتیشی: دەستبەسەرکراوانی زایۆنی دەتوانن خێرا بگەڕێنەوە بۆ ئامێزی بنەماڵەکانیان و ئەوەی وا گەڕانەوەیان دوا دەخات و بەرپرسیارە بەرامبەر بە مان و نەمانیان، نەتانیاهوویە. ئەڕەشق بە ئاماژە بەوەی کە نەتانیاهووی جەنایەتکار بەرپرسیارە بەرامبەر بە ژیان و ئاسایشی ئەم دەستبەسەرکراوانە، وتیشی: خودی خۆی شەوی رابردوو جەختی کرد لە سەر ئەوەی کە لەمپەری بەردەم دانوستانی گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینییەکان بە دەستبەسەرکراوانی زایۆنی و دامەزرانی ئاگربڕە.