ئه‌یلوول 05, 2024 15:06 Asia/Tehran

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دوێشەو چوارشەممە لە پەیامێکی تازەدا ڕوو لە زایۆنییەکان ڕایگەیاند: کات ڕوو لە کۆتابوونە.

بەپێی ڕاپۆری میدیا فەلەستینیەکان، گوردانەکانی قەسام لە تازەترین پەیامی سەبارەت بە گیرانی زایۆنییەکان لە غەززە وشداریی دا: "کات خەریکە کۆتایی پێ دێ"

پێشتر ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی قەسام وتبووی: بە ئاشکرا بەهەمووان دەڵێم پاش ڕووداوی نوسەیرات، فەرمانێکی تازە دەرکراوە بۆ خەباتکارانی بەرپرسی پاراستنی گیراوانی دوژمن سەبارەت بە شێوازی هاریکاری کردن لەگەڵ ئەواندا بێتوو هێزەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی لە شوێنی ئاگاداری کران و راگیرانیان نزیک ببنەوە.

پێداگریی نەتانیاهو و کابینەکەی لەسەر سەپاندنی داواکاریی زیاتریان لە دانوستان لەگەڵ حەماسدا، وەک بەربەستێک لەبەردەم ڕێککەوتنی ئاگربڕ، تووڕەیی گشتیی هەڵخڕاندووەو زەخت و گوشار لەسەر سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی زیاد کردووە.

سەرپەیڤ