نەیارەتیی خۆڕاگریی فەلەستین لەگەڵ مانەوەی زایۆنییەکان لە میحوەری فیلادلفیادا
خۆڕاگری فەلەستین دیسانەوە دژایەتی کرد لەگەڵ مانەوەی زایۆنییەکان لە هێڵی فیلادلفیا.
ئەندامێکی خۆڕاگریی فەلەستین پێداگری کرد کە هێڵی فیلادلفیا یان هەمان "سەلاحەدین" بۆتە لەمپەری سەرەکی ڕێککەوتن.
ئەو سەرچاوەی خۆڕاگریی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی پێداگرە لەسەر نەچوونەدەر لە هێڵی فیلادلفیا لە قۆناغی یەکەم و دواخستنی بۆ قۆناغی دووهەمی ڕێککەوتن.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها دەڵێ کە ناوبژیوانەکان لە قۆناغی یەکەم دا چەند پێشنیارێکیان لەسەر پاشەکشەی بەرەبەرە لە هێڵی فیلادلفیا ئاراستە کرد بەڵام ئیسراییل پێی ڕازی نەبوو.
ئەم سەرچاوە پێداگریشی کردوە کە حەماس نەیارەتیی بەبڕتانەی خۆی بە ناوبژیوانەکان ڕاگەیاندوە لەسەر ئەوەی کە هێزی داگیرکەر بۆ ماوەی چل و دوو ڕۆژ لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتن لەم بەرەیەدا بمێنێتەوە.
بەرلەمە چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندبوو کە پێداگری نەتانیاهوو لەسەر هێشتنەوەی هێزەکانی لە میحوەری فیلادلفیا بۆتە هۆی ئەوەی کە وتووێژەکانی ئاگربڕی غەززە تووشی شکست ببن.