نەیارەتیی خۆڕاگریی فەلەستین لەگەڵ مانەوەی زایۆنییەکان لە میحوەری فیلادلفیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430925-نەیارەتیی_خۆڕاگریی_فەلەستین_لەگەڵ_مانەوەی_زایۆنییەکان_لە_میحوەری_فیلادلفیادا
خۆڕاگری فەلەستین دیسانەوە دژایەتی کرد لەگەڵ مانەوەی زایۆنییەکان لە هێڵی فیلادلفیا.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2024 04:48 Asia/Tehran

خۆڕاگری فەلەستین دیسانەوە دژایەتی کرد لەگەڵ مانەوەی زایۆنییەکان لە هێڵی فیلادلفیا.

ئەندامێکی خۆڕاگریی فەلەستین پێداگری کرد کە هێڵی فیلادلفیا یان هەمان "سەلاحەدین" بۆتە لەمپەری سەرەکی ڕێککەوتن.

ئەو سەرچاوەی خۆڕاگریی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی پێداگرە لەسەر نەچوونەدەر لە هێڵی فیلادلفیا لە قۆناغی یەکەم و دواخستنی بۆ قۆناغی دووهەمی ڕێککەوتن.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها دەڵێ کە ناوبژیوانەکان لە قۆناغی یەکەم دا چەند پێشنیارێکیان لەسەر پاشەکشەی بەرەبەرە لە هێڵی فیلادلفیا ئاراستە کرد بەڵام ئیسراییل پێی ڕازی نەبوو.

ئەم سەرچاوە پێداگریشی کردوە کە حەماس نەیارەتیی بەبڕتانەی خۆی بە ناوبژیوانەکان ڕاگەیاندوە لەسەر ئەوەی کە هێزی داگیرکەر بۆ ماوەی چل و دوو ڕۆژ لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتن لەم بەرەیەدا بمێنێتەوە. 

بەرلەمە چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندبوو کە پێداگری نەتانیاهوو لەسەر هێشتنەوەی هێزەکانی لە میحوەری فیلادلفیا بۆتە هۆی ئەوەی کە وتووێژەکانی ئاگربڕی غەززە تووشی شکست ببن.