حەماس کوژرانی چالاکێکی ئەمریکی له نابلوس لەلایەن زایۆنیستەکانەوەی شەرمەزار کرد
کاربەدەستێکی حەماس وێڕای شەرمەزارکردنی درندەکاریەکانی ئەرتەشی زایۆنیست کە ژنێکی چالاکڤانی ٣٧ ساڵەی ئەمریکاییان لەبەر لایەنگریەکەی لە خەڵکی فەلەستین لە ڵیواری ڕۆژئاوا کوشتوە، وتیشی کە ئەو چالاکە ئەمریکیە بەهۆی گولەی حکومەتی وڵاتەکەی خۆی کە داویەتیە زایۆنیستەکان گیانی لەدەست داوە.
عێزەت ڕەشق"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لەکاردانەوە بەرامبەر بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست کە ژنێکی چالاکڤانی ٣٧ ساڵەی ئەمریکایی بەڕەگەز تورکیان لەبەر لایەنگریەکەی لە خەڵکی فەلەستین لە ڵیواری ڕۆژئاوا کوشتوە، ڕایگەیاند کە دڕندەکاری تیرۆری بەئانقەستی ئیسنور ئیزگی هاووڵاتی ئەمریکی لەلایەن داگیرکەرانەوەو بەهۆی درانی گولە لەسەری لەشاری بیتای باشوری نابلۆس دڕندەکاریەکی سامناکەو دڕندەکاری ئەو ڕژیمە دەسەلمێنێ کە لەهەوڵ دایە هەموو دەنگێکی هەموو دژبەرێکی دەستدرێژکاریەکانی بێدەنگ بکاو هاوپشتەکانی گەلی فەلەستینیش بکوژێ.
ڕەشق پێداگری کرد کە ئەو گولەیه کە بەهۆیەوە ئەو لایەنگرە چالاکەی گەلی فەلەستینی پێ تیرۆر کرا هەمان ئەو گولەیە کە ڕژیمی زایۆنیست لە ئەمریکای وەردەگرێ و خەڵکەکەی ئێمەش هەموو ڕۆژێک هەر بەو گولانە قەڵاچۆ دەکرێن، هەربۆیە ئێستا پرسیار ئەوەیە کە ئاخۆ حکومەتەکەی ئەمریکاو جهوبایدێنی سەرۆکی ئەو وڵاتە هیچ هەنگاوێک هەڵدەگرن بۆ دادگایی کردنی بکوژانی ئەو هاووڵاتیەیان.
شایانی باسە کە حەماس پێشتریش بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ئەو دڕندەکاریەی بە توندی شەرمەزار کردبوو.