ئه‌یلوول 08, 2024 11:23 Asia/Tehran

فەرمانداری نابلوس وتی سەرۆک کوماری ئەمریکا بەو چەکانەی وا بۆ ڕژیمی داگیرکەری ناردووە شارومەندی وڵاتەکەی بە دەس چەکدارانی ڕژیمی زایونیستی کوشتووە .

غەسان دەغلش فەرماندەری نابلوس  لە کاردانەوە بە کوشتنی چالاکێکی  ئەمریکایی وتی : ئەوە  گوللەی  ئەمریکاییە  کە   لە ڕژیمی  زایونی  پشتیوانی دەکات . بایدن  بەو گولڵە  شاروومەندەکەی  خۆی کوشت  . چەکدارانی  زایونی بە چەک و کەرستەی  ئەمریکایی  ئەم جارە  شارومەندێکی  ئەمریکاییان کوشت هەر ئەو جورەی  کە منداڵان لە غەززە  جنین و تولکەرم و هەموو  ناوچەیەک  دەکوژێت .

ئەو کاربەدەستە فەلەستینە   وتی  بە وڵاتانی جیهان  دەڵێم  پەلاماری شێتانە بۆ سەر غەززە ڕابگرن  .  ڕژیمی  داگیرکەری  زایونیستی  و حکومەتگەلی  زاڵمی  دیکە کە لەو  ڕژیمە منداڵ کوژە   پشتیوانی دەکەن  هەموویان   شەریکی  ئەو  دڕندەکاریەن .  نور ئێزگی  چالاکوانێکی  ژنی   ئەمریکایی  لە کاتی  بەشداری لە  ناڕەزایەتی  دەربڕین   لە حاند شاروچکەسازی  لە جەبەل سەبیح لە باشووری نابلوس بە گولەی سەربازانی   زایونی گیانی لە دەس دا .

سەرپەیڤ