ئه‌یلوول 10, 2024 11:16 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە چل هەزار و ٩٨٨ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تازەترین ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی زایینیەوە تائێستای ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە ئاکامی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو-وە تا بەو ساتەوەختە، چل هەزار و ٩٨٨ کەس شەهید بوونە.

هەروەها ئەو ڕێکخراوە پزشکییە فەلەستینیە ڕایگەیاند، ژماری گشتیی بریندارانی پەلامارەکانی رژیمی داگیرکەری زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە بۆسەر ئەو ناوچەیە، گەیشتووەتە ٩٤هەزار و ٨٢٥ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە هەروەها رایگەیاند، لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، سوپای رژیمی زایۆنیستی دوو تاوان و کوشت وبڕی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ