داگیرکەران بۆ پاساوی دڕندەکاریەکانیان بەرامبەر بە ئاوارەکان درۆ دەکەن
نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەزە لە ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە قەڵاچۆ سامناکەکەی ئاوارەکانی فەلەستین لەلایەن داگیرکەرانەوە لە دەڤەری مواسی خان یۆنس ڕایگەیاند کە ئەو دڕندەکاریە لەکاتێکدا بەڕێوو چوو کە سیستمی ئاوەڕۆی ئەو کەرتە داڕماوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەزەدا وتراوە فریاگوزارەکان هەروا بەدوای دۆزینەوەی تەرمی شەهیدو بریندارەکانەوەن لە دەڤەری مواسی خان یۆنس و داگیرکەرانیش بەشیوەیەکی بێ ئاکام بە بڵاوکردنەوەی درۆزنانەو وتەی ناڕاست و چیرۆکی ساختە لەهەوڵی چەواشەکردنی بێروڕای گشتی دایە.
درۆی داگیرکەران هەوڵیکی ناکامە بۆ پاساوی قەڵاچۆیەکی سامناک کە بەهۆیەوە خێمەی ئاوارەکان کرایە ئامانج و هاوکات کارگێرێ گشتی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەزە وتویەتی ئەرتەشی داگیرکەر قەڵاچۆیەکی شەرماوی لە خان یۆنس بەڕێوە بردوە.
ئەو دڕندەکاریەش لەکاتێکدایە کە کەموزۆر هەموو حەشیمەتی دوو ملوێن و دووسەد هەزار کەسی ئەو کەرتە زۆرجار ناچار کراون کۆچ بکەن.