ئه‌یلوول 12, 2024 10:10 Asia/Tehran

حەماس کاردانەوەی پێشاندا بە هەڵمەتی قارەمانانە لە نزیک شارۆچکەی بەیت ئیل هەڵکەوتوو لە باکوری راموڵڵا کە کوژرانی چەکدارێکی زایۆنی لێکەوتەوە .

حەماس کاردانەوەی پێشاندا بە هەڵمەتی بوێرانە لە نزیک شارۆچکەی بەیت ئیل لە باکوری راموڵڵا کە کوژرانی چەکدارێکی ئیسرائیلی و برینداربوونی ژمارێکی دیکەی لێکەوتەوە. بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ئەو هەڵمەتە، وەڵامدانەوەی ئاسایی بە تاوانکارییەکانی دوژمنی زایۆنی لە کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوایی بوو.

حەماس لە پەسندانی هەڵمەتی شەهادەت خوازانەی ئەمڕۆی ڕاموڵڵا، ئەو هەڵمەتەی بە وەڵامدانەوەی ئاسایی بە تاوانکاریی و کوشت و بڕی دوژمنی زایۆنی لە غەززەو لێواری رۆژاوایی و هەروەها بە پێشاندەری بەردەوامیی خۆڕاگری و تواناکەی لە بەرەوڕووبوونەوەی پیلانی رژیمی داگیرکەر زانی.

میدیاکانی رژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، هەڵمەتێکی دژە زایۆنی لە بنکەیەکی پشکنین لە نزیک شارۆچکەی "گەفعان ئەساو" لە ڕاموڵڵا ئەنجامی گرت، لەو هەڵمەتەدا، سەرنشینی بارهەڵگرێکی گازی شلەک، چەکدارانی زایۆنی شێلا .

سەرپەیڤ