بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان دژ بە فەلەستینییەکان لە ٣٤٢ـەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ئەم ڕژێمە و ئەمریکا
کوشت و کوشتاری فەلەستینییەکان لە کاتێکدا ئەمڕۆ (پێنجشەممە) پێی نایە ٣٤٢ـەمین ڕۆژی خۆیەوە کە ژماری شەهیدانی بۆردومانی خوێنخدنگەی "الجاعونی" ئۆردوگای نوسەیراتی غەززە گەیشتە ١٨ کەس. هەروەها دەیان شارۆچکەنشینی زایۆنی شەوی رابردوو بۆ بەجێهێنانی ڕێ و ڕەسمەکانی ئایینی جولەکە لە پیرۆزگە ئیسلامییەکاندا ڕژانە نێو گوندی عورتا هەڵکەوتوو لە باشووی نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوا.
دوێنێ دەیان شارۆچکەنشینی زایۆنی هێرشیان کردە سەر گوندی عورتا هەڵکەوتوو لە باشووری نابلۆس لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا بۆ ئەوەی ڕێ و ڕەسمە تەلمودییەکانیان لە بارەگا و پیرۆزگە ئیسلامییەکاندا بەجێ بێنن. هاوکات، هێزی تایبەتی زایۆنی پەلاماری نەخۆشخانەی حکومی " حلحول '' لە باکووری ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژاوای فەلەستین و دەستیان دایە قۆڵبەست کردنی بریندارێک بە ناوی "ئەیهم عیماد".
ڕژێمی زایۆنی لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا دوو ئۆتۆمبیلی لە دو شاری تووباس و توولکەرم کە هەر دووکیان لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا هەڵکەوتوون بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەو پەلامارە ئاسمانییانەی کرایە سەر ئەو دوو ئۆتۆمبیلە، لانیکەم ٨ فەلەستینی شەهید بوون.
بەم چەشنە هەژماری شەهیدانی کەرتی ڕۆژاوا لە ٧ی ئۆکتۆبرەوە تا ئیستا گەیشتۆتە ٧٠٢ کەس و ژماری بریندارانیش سنوی پێنج هەزارو حەوتسەد کەسی تێپەڕاند.ڕژێمی زایۆنی دوێنێش بە ئەنجامدانی جەنایەت لە ئۆردوگای نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە خوێندنگەی "الجاعونی" سەر بە ئانڕوای دایە بەر پەلامار و لانیکەم ١٨ کەس لەوان ژمارێک لە فەرمانبەرانی ئانڕوا لەو پەلامارەدا شەهید بوون. بە پێی ڕاپۆرتی میدیا فەلەستینییەکان شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و داگیرکەران لە دەڤەری گوندی عەناتا بەردەوامە و هێزی داگیرکەری زایۆنی پەلاماری دوو شارۆچکەی "زعتره" و "العبیدیه"ـیان داوە لە "بەیت لەحم".