لە درێژەی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر غەززە، نزیک بە٦٠فەلەستینی دیکە شەهید بوون
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە هەروا بەردەوامەو نزیک بە شەست فەلەستینی لە دوێنێ شەوەوە هەتا ئێستا شەهید بوون.
لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، تانکەکانی ئەو رژیمە، ماڵێکیان لە ناوچەی ئەلمەواسی شاری رەفەح بۆردومان و پێنج کەسیان شەهید کرد.
لە ئاکامی بۆردومانی ماڵێک لە ئوردوگای ژمارە یەکی نوسەیڕات لە ناوەندی غەززە، سێ کەس شەهیدو ژمارێکیش بریندار بوون.
رژیمی داگیرکەری زایۆنی، ماڵێکی دیکەی لە شەقامی بیستەمی ئوردوگای نوسەیڕات بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، دوو کەس شەهیدو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها رژیمی زایۆنیستی ماڵێک لە ناوچەی فالوجا لە ئوردوگای جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکوری غەززەی بۆردومان کرد.
لە شەوی ڕابردوو-وە هەتا ئێستا نزیک بە شەست فەلەستینی لەئاکامی بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە شەهید کران.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند، زەنگەکانی مەترسی لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان لێدراوە.