ئه‌یلوول 15, 2024 13:06 Asia/Tehran

لەسەر لەبەیانی دوێنێ شەممەوە ٢٣ فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری ذڕندانەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەزەو و ناوچە باکوریەکانی ئەو کەرتە شەهید بوون.

دوێةی لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر قوتابخانەی شوهەدای زەیتوونی باشوری ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەزە، ٥ فەلەستینی شەهیدو ژومارەیەکی دیکەش بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین تاکوو ئێستا ٤١ هەزارو ١٨٢ هاووڵاتی فەلەستینی لە کەرتی غەزە شەهید کران.

حیزبوڵڵای لوبنانیش شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بە مووشەک هەڵیکوتاوەتە سەر بنکەو پێگەی زایۆنیستەکان لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوو هاوکات زرێپۆشێکی ئەو ڕژیمەشیان لە دەڤەری داگیرکراوی کەفەرشوبا بە موشەکی ڕێنوێنکار کردۆتە ئامانج.

شەڕی دڕندەکارانەی ئەو ڕژیمە بۆسەر کەرتی غەزە خەرێکی دوزدەمانگ تێ دەپەڕێنێ کە زایۆنیستەکان و بزوتنەوەی حەماس بەنێوبژیوانی قەتەرو میسر و بە بەشداری ئەمریکا لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە وتووێژی ناڕاستەوخۆیان بەئامانجی وەدەستهێنانی ڕێککەوتن دەست پێکردوە بەڵام تاکووئێستاش لەبەر کۆسپنانەوەکانی تلاویڤ هیچ ئاکامێکی نەبوە.

سەرپەیڤ