چوار چەکداری زایۆنیست لە ڕەفەح کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431208-چوار_چەکداری_زایۆنیست_لە_ڕەفەح_کوژران
سەرچاوە عیبریەکان ڕایانگەیاند کە ٤ چەکداری زایۆنیست لە ڕەفەح کوژراون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2024 06:42 Asia/Tehran

سەرچاوە عیبریەکان ڕایانگەیاند کە ٤ چەکداری زایۆنیست لە ڕەفەح کوژراون.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە لەئاکامی بۆسەیەکی خەباتگێرانی قەسام لەشاری ڕەفەح ٤ چەکداری زایۆنیست کوژراون و هەر لەم پەیوەندیەدا ماڵپەڕی حدشوون حمووت" ڕایگەیاندوە کە ڕوداوێکی هەوالگری سەخت لەڕەفەح روی داوە کە لەئاکامی دا چوار زایۆنیست کوژراون زۆری دیکەش بریندار بوون.

چەند سەرچاوەیەکیش ڕایانگەیاندوە کە کوژراوو بریندارێکی زۆر بە کۆپتەر ڕاگوێزراونە نەخۆشخانەی بیلنسۆن و ڕاگواستنی چەکدارە بریندارەکان لە ڕەفەحەوە هەروا بەردەوامەو تیپی ٤٠١ی ئەو ڕژیمە یارمەتی دەدەنە ڕاگواستنی ئەو بریندارانە.

سەرچاوەکانی خۆڕاگری فەلەستینیش رایانگەیاند کە لەدوای ئەو بۆسە توندەی هێزەکانی خۆڕاگری کە بوە هۆی کوژرانی ٤ چەکدار کۆپتەرە سەربازیە زایۆنیستەکان هەروا خەریکی ڕاگواستنی بریندارەکانیانن.