شەڕی قورسی هێزەکانی سەرایا ئەلقودس لە باشوری جێنین لەگەڵ داگیرکەران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431228-شەڕی_قورسی_هێزەکانی_سەرایا_ئەلقودس_لە_باشوری_جێنین_لەگەڵ_داگیرکەران
هێزەکانی سەرایا ئەلقودس لە باشوری جێنین لەگەڵ داگیرکەرانێک کە بەتەما بوون ماڵێک گەمارۆ بدەن، تێکهەڵچوون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2024 05:13 Asia/Tehran
  •  شەڕی قورسی هێزەکانی سەرایا ئەلقودس لە باشوری جێنین لەگەڵ داگیرکەران

هێزەکانی سەرایا ئەلقودس لە باشوری جێنین لەگەڵ داگیرکەرانێک کە بەتەما بوون ماڵێک گەمارۆ بدەن، تێکهەڵچوون.

گوردانەکانی سەرایا ئەلقودس، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی لە شارۆچکەی "قەباتییە" هەڵکەوتوو لە باشووری جێنین لە لێواری رۆژاوا توانیان گرووپێکی تایبەتی هێزەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بناسن کە لەهەوڵی گەمارۆدانی یەکێ لە ماڵەکاندا بوون.

ئەو گوردانانە ڕاشیانگەیاند: هێزەکانی لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی کەوتنە شەڕوپێکدادان لە دەورووبەری ماڵی گەمارۆدراو لە "قەباتییە".

هەروەها هێزەکانی ئەو گوردانانە، ترۆمبیلێکی زرێپۆشی زایۆنیان بە بۆمبێکی تەقینەوەیی لە پێشدا ئامادەکراو، کردەئامانج و زیانی قورسیان لەوان دا.