ئه‌یلوول 21, 2024 07:21 Asia/Tehran
  •  شەڕی نێوان خەباتگێرانی خۆڕاگری قەسام و چەکدارانی زایۆنیست لە باشوری کەرتی غەزە

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام ڕایگەیاند کە تووشی شەڕیکی توند هاتوە لەگەڵ چەکدارانی زایۆنیست لە باشوری کەرتی غەزە.

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندوە کە ئەمڕۆ شەڕێکی توند لەنێوان خەباتگێرانی فەلەستینی و چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست لە دەڤەری تەنووری شاری ڕەفەح سەری هەڵداوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە هێزەکانی قەسام تاقمێک لە چەکدارانی زایۆنیستیان کە لەنێو ماڵیک دا خۆیان حەشار دابوو بەهۆی مووشیکی ڕوخێنەر و دژەتاکەکەس کردە ئامانج.

لەهەمان کات دا هێزەکانی شەهید قاسم"ی لقی سەربازی بەرەی دیموکڕاتیک بۆ ڕزگاری فەلەستین"یش ڕایگەیاند کە لەئاکامی شیرو تێکهەڵچوونێکی ئەمڕۆ هەینی لە شاری ڕەفەح، تاکهەڵگرێکی زایۆنیستەکان لەجۆری نمر لە گۆڕەپانی عودەی ئەو شارە بە بۆمب کردۆتە ئامانج و سەرنشینەکانی کوشتون و برینداری کردوون.

سەرپەیڤ