تاوانکاریی تازەی رژیمی زایۆنی لە غەززە و شەهیدبوونی ١٩ کەس لە هێرش بۆسەر قوتابخانەیەک
رژیمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانی لە کەرتی غەززە بە بۆردومانی قوتابخانەیەک لەو ناوچەیە کە شوێنی نیشتەجێبوون و حەوانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بوو لە شاری غەززە، نۆزدە فەلەستینی دیکە شەهیدو دەیان کەسیشی بریندار کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ قوتابخانەی "ئەلفەلاح" لە باشوری شاری غەززەیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، دەیان فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون و زۆربەیان ژن و منداڵن.
بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، سوپای داگیرکەری زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکانی لەناوچەی شێخ ناسر لە باشوری کەرتی غەززە بۆردومان کرد کە لەو جەنایەتەشدا دوو فەلەستینی شەهیدو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون. سوپای رژیمی زایۆنیستی ئیدیعای کرد محەممەد مەنسور لە ئەندامانی هێزی هەواڵگریی سەربازیی حەماسی لە هێرش بۆ غەززە ترۆر کردووە.
رۆژی ڕابردووش رۆژێک خوێناوی بوو بۆ دانیشتووانی غەززەو سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند، نزیکەی ٤٤ فەلەستینی لە تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی شەهید بوون. لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا زیاتر لە ٤١ هەزار و٢٧٢ شارومەندی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لەئەنجامی پەلاماری دڕندانەی زایۆنییەکان شەهید و ٩٥هەزار و ٥٥١ کەسی دیکەش بریندار بوون.